پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌یان كرده ڕاستی و توانیان له به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی عێراق پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن ، تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی یانه و ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كران .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 26 ئاداری 2018 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه توانیان له پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌ره‌تا و به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ر سامن به ئاست به‌رزی تیپه‌كه‌یان ، تیپی شه‌تڕه‌نج كه توانیان له به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی عێراق پله‌یه‌كی شایسته به‌ده‌ست بهێنن .
موراد ووتیشی ، تیپی شه‌تره‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاست به‌رزی خۆیان و دڵسۆزیان توانیان نمایش كارێكی به‌هێز بن له پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عێراق و له گه‌ڵ یانه به‌هێزه‌كانی وه‌ك ئیتیسالاَت و خانزاد و كاره‌با ڕكابه‌ر بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام كه خۆش به‌ختانه‌ش توانیان به‌و ئاسته به‌رزه‌تان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی بۆ پاڵپشتی سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌یان گێرایه‌وه كه هه‌رده‌م و بێ وچان بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه هه‌وڵ ده‌دات و پاڵنه‌رێكی باشه بۆ یه‌كبوونی تیپه‌كه تا له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
دواتر ئه‌سعه‌د ئیسماعیلی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ناوی تیپه‌كه‌وه سوپاسی جێگری سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی كرد كه پاڵپشتی ئه‌وان و هاوكاری ئه‌وانه تیپه‌كه‌ی شه‌تره‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م و هه‌رده‌م له پێشه‌نگ بوون ده‌مێنێته‌وه و هیوایی خواست ئه‌و هاوكاریانه‌ی یانه به‌رده‌وام بێت .
تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه چه‌ندین یاریزانی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان .