پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : شالاَو عه‌بدول واحید
ئاماده‌كاریه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و له چوارچێوه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانیشیدا و له درێژه‌ی ئه‌و یاریه دۆستانانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات ، تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه دۆستانه له‌گه‌ڵ برایه‌تی هه‌ولێر به یه‌ك ده‌گه‌ن .
بڕیاره یاریه‌كه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 / 1 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام بدرێت .
شایه‌نی باسه له ئێستادا یانه‌ی برایه‌تی كه‌مپێكی ئاماده‌كاری له شاری سلێمانی ده‌ست پێكردووه و ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌كات .