پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه 31 - 10 - 2017 و له ڕِێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداده‌وه هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق بۆ یاریه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ڕوو بكه‌نه ولاَتی تونس و له پایته‌ختی ئه‌و ولاَته به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاََتانی عه‌ره‌بی بكه‌ن .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ده یاریزان له هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان به‌شداری ده‌كات و تێیدا مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی یاریزانی پێشمه‌رگه له یاریه‌كانی بازی به‌رز یه‌كێك ده‌بێت له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 2 تا 6 / 11 / 2017 به‌رده‌وام بێت و یاریه‌كانی له یاریگه‌ی پایته‌ختی ولاَتی تونس ئه‌نجام بدرێن .