پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه له ئێستادا و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین یارییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له پێنجه‌م یاری خۆیداو له شه‌شه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خوله‌كه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی غازی به‌سره ده‌بێته‌وه .
بڕیاره ئه‌و یارییه كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 31 / 1 / 2020 به‌ڕێوه بچێت و پێشمه‌رگه ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خاڵه‌كانی ئه‌و یارییه‌ی كردووه .
هه‌ر له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه و له هه‌مان ڕۆژ و پێش یارییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه دوو یاری دیكه ئه‌نجام ده‌درێت و له كاتژمێر 12:00 تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر و شوڕته به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك كاتژمێر 2:00 یاری نێوان یانه‌كانی جه‌یش و به‌حری به‌ڕێوه ده‌چێت .