پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری به‌رده‌وامی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی یه نێو خۆی و ده‌ره‌كییه‌كان به‌رده‌وامه و پاش ئاماده‌كاریه‌كی چڕی تیپی كاراتێی یانه‌كه ، دووباره و به‌هۆی ئاست به‌رزی یاریزانانی تیمه‌كه به فه‌رمی بانگێشتی پاڵه‌وانێتی كاراتێی نێو ده‌وڵه‌تی ئێران كران .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی ئاست به‌رزی یاریزانانی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌مانه له‌گه‌ڵ ولاَتانی هاوسێ توانیومانه به‌شداری له زۆرێك له چالاكی و پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان بكه‌ین به تایبه‌ت له ولاَتی ئێران كه خۆش به‌ختانه بۆ ئه‌م جاره‌ش به فه‌رمی داوه‌ت نامه‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌مان پێگه‌یشتووه و سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریمان بۆ كراوه بۆ به‌شداری تێیدا .
ئه‌رسه‌لان ووتیشی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به 20 یاریزانی كوڕان و به نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌چینه نێو ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كه تێیدا هه‌ڵبژارده‌كانی ( ئێران به دوو تیم و ئازه‌ر باینجان ، ئه‌رمینیا ، ئۆكرانیا ، عێراق ، توركیا و پاكستان ) تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك ووتیشی یاریه‌كانی له شاری گوڵستان به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ئه‌نجامیش له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ین .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتیه‌كه ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و چه‌ندان یاریزانی ئاست به‌رزیش به‌شداری له كێبڕكێكانی ده‌كه‌ن .