جێگری سه‌رۆكی یانه و تیمی سه‌وڵ و كانۆ
پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م له پاڵه‌وانێتی سه‌وڵ و كانۆی یانه‌كانی كوردستان بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ، جامی دووه‌می هه‌ردوو تیم پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 1 / 9 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ستافی مه‌شقی و كوڕ و كچه یاریزانانی تیپی سه‌وڵ و كانۆی یانه .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له تیپی سه‌وڵ و كانۆی یانه‌كه‌یان كرد كه توانیان له پاڵه‌وانێتی كوردستان دا پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ تیپه‌كه دووپات كرده‌وه .
ئه‌مه‌و محه‌مه‌د فازڵ ڕاهێنه‌ری تیپی سه‌وڵ و كانۆی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد له پای ئه‌و پاڵپشتی و گرنگی پێدانه‌ی كه به تیپه‌كانی یانه‌كه‌یانی ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیپی سه‌وڵ و كانۆ فه‌رامۆش نه‌كراوه و گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت .
له كۆتای ئه‌و میوانداریه‌شدا جامی دووه‌می و كوڕان و كچان پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا و هه‌روه‌ك به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد خه‌لاَتی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و ته‌واوی یاریزانانی كرد .