تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و له هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ئارارات كرد .
له‌و یارییه به‌هێزه‌دا هه‌ردوو تیم بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتی یارییه‌كه هه‌وڵیان دا‌و سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به سێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی كرده 17 خاڵ و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه دوایی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر كه خاوه‌ن 20 خاڵه و له پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی دێت .
ئه‌مه‌و ئه‌نجام و ڕیزبه‌ندی سه‌رجه‌م تیپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه .