تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رده‌وامه و له سێهه‌م هه‌فته‌ی دا ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری كرد له تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی زانكۆی جیهان .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاست به‌رزیان توانیان سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ برده‌وه كه له خوله‌كه‌كانی ( 13 و 25 و 33 و 69 ) گۆڵه‌كانیان تۆمار كردوو هاتریكی یاریه‌كه‌ش یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆمار حسێن له ماوه‌ی 20 خوله‌كدا تۆماری كرد و گۆڵی چواره‌می پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی -یش له‌لایه‌ن یاریزان ئاریان كه‌مال تۆمار كرا .
تاكه گۆڵی یانه‌ی میوانیش له ڕێگه‌ی لێدانی په‌ناڵتی و له خوله‌كی 63 تۆماریان كرد و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 7 خاڵ به‌رز بكاته‌وه و له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی ته‌واوی یاریه‌كانی هه‌فته‌كه به‌م شێوه‌یه بوون :