پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كان نه‌وه‌ستاوه و به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی كوردستان ده‌كات بۆ ئاستی پله نایاب .
بڕیاره له به‌رواری 17 تا 20 ته‌مووزی 2019 و له شاری هه‌ولێر پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تیپ ئه‌نجام بدرێت و تێیداو تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كات و ئالان سه‌لامی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به دڵ نیایی ئاماده‌كاری زۆر باشمان كردووه و ده‌مانه‌وێت به پێكهاته‌كه‌مان كه پێكهاته‌یه‌كه له یاریزانانی به‌هێزی عێراق به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه بكه‌ین كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت زیاتر له 18 یانه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نایاب به‌شداری بكات ئێمه‌ش بۆ پله‌كانی یه‌كه‌م یاری ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ك ئالان ئاماژه‌ی پێدا كه به چوار یاریزان به‌شداری ده‌كه‌ن كه بریتیی ده‌بن له ( ئالان سه‌لام ، به‌هێز عه‌لی ، عومه‌ر دلێر و زانكۆ دلێر ) .