پێشمه‌رگه سپۆرت -
وه‌ك نه‌ریتی خۆی به‌شی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی بۆ به‌شی مندالاَن ده‌ست پێكرد .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرنگی ته‌واو به فێرگه و قوتابخانه‌كانی تیپه جیاوازه‌كان ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فێرگه‌ی كاراتێی یانه‌كه مه‌شقی هاوینه‌ی ده‌ست پێكرده‌وه .
له‌و باریه‌وه ئالان محه‌مه‌د ئیبراهیم ڕاهێنه‌ری فێرگه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، مه‌شقی هاوینه بۆ مندالاَنی 5 ساڵ تا ته‌مه‌نی 16 ساڵ له‌ه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان وه‌رده‌گرین و هه‌فتانه و له نێو هۆڵی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پشت پارێزگه‌ی سلێمانی بۆ چوار ڕۆژ مه‌شقه‌كان به به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌درێن .
ئالان ووتیشی مه‌شقه‌كان بۆ 5 مانگ به‌رده‌وام ده‌بن و له كۆتایش فێرخوازان له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ئاسته‌كانیان دیاری ده‌كرێت و بڕوانامه و پشتێنی زه‌ردیان پێده‌به‌خشرێت .
دواجار ئالانی ڕاهێنه‌ر ووتی له ڕۆژانی ( شه‌ممه ، سێ شه‌ممه ، چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممان ) و له كاتژمێر 2:30 خوله‌ك مه‌شقه‌كان ده‌ست پێده‌كات .
بۆ زانیاری زیاتر و ناوتۆمار كردن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی 07701013614.