پێشمهرگه سپۆرت -
فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی لە هاوینی ئەمساڵدا هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی هاوینە بۆ فێرخوازان و ئارەزوومەندانی یاری تۆپی پێ ، ئەم خولە لە ژێر چاودێری ڕاهێنەرە بە ئەزموونەکاندا بهڕێوه دهچێت و هەڵدەستن بە دابەشکردنی یاریزانەکان بە سەر چەند ئاستێک و کار دەکهن بۆ پەروەردەکردنی فێرخوازەکان بە ئەنجامدانی وەرزشێکی ڕاستەقینە و دوور لە توندوتیژی هەر لەسەرەتایی دەستپێکردنیانەوە بە وەرزش کە یانەی وهرزشی پێشمهرگه هەردەم بەوە ناسراوە، هەروەها ئاستی هونەریان بەرزدەکرێتەوە لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان و کردنەوەی خول و پاڵەوانیەتی نێوخۆیی لە خولەکەدا.
بۆ ناونوسین لە خولەکەدا ئەتوانن سەردانمان بکەن لە بەرواری ٨-٦ بۆ ١٣-٦ لە کاتژمێر ٢ تا ٥ی ئێوارە
شوێن: شەکرەکە – پشت بینای پارێزگایی سلێمانی -هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
٠٧٥٠٢٠٧٣٧٧٠ - ٠٧٧٠٨٦٨١٥٠٨