یانەی مەلیك بووە یەكەمی پاڵەوانێیەتی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی تەمەنەكانی عێراق



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

دوای چوار رۆژ لەململانێی قورسی هزری وهیلاك وشەكەتی رێگا و گەرمای باشوور،پاڵاوتنی شەتڕەنج لە ئاستی تەمەنەكانی یانەكانی عێراق بەكۆتا هات كە لە شاری سەماوە (موسەننا) ئەنجامدراو و چوار ڕۆژی خایاند، یانەی وەرزشی شەتڕەنجی مەلیك توانی بە كۆكردنەوەی 17.5 خاڵ پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت، لەسەر ئاستی هەموو یانەكانی عێراق و جاس و مەدالیە زێڕەكان مسۆگەر بكات،هەروەها یانەی وەرزشی خانزاد توانی پلەی دووەم مسۆگەر بكات. 

جێگای ئاماژەكردنە یانەكانی هەموو عێراق لەئاست تەمەنەكان بەشداربوون،یانەی شەتڕەنجی مەلیك لەشاری هەولێر وهەروەها یانەی شەتڕەنجی خانزادی هەولێر،هەردووكیان پێشەنگی پاڵەوانیەتییەكەیان بەدەست هێناو لەلوتكەی شەتڕەنجی عێراق خۆیان ناساند.


PM:04:21:11/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌