‌مۆندۆ هەڵوێستی ڕۆبێرتۆ بۆ گواستنەوەی بۆ جیرۆنا ئاشکرا دەکات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی هەڵوێستی سێرجی ڕۆبێرتۆی کاپتنی  یانەی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد لە گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی جیرۆنا لە میرکاتۆی هاوینەدا .

گرێبەستەکەی ڕۆبێرتۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە 30ی حوزەیران کۆتایی پێدێت، هەر بۆیەش گومان لە ڕۆیشتنی بە ئازادی هەیە، بەتایبەت دوای ڕۆیشتنی  چاڤی هێرناندێز .

چاڤی داوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕۆبێرتۆی کردبوو، بەڵام دوای هاتنی هانسی فلیکی ڕاهێنەرە نوێیەکە، بوونی یاریزانەکە لە وەرزی نوێدا ناڕوون بوو، لەگەڵ ئۆفەرەکانی سعودیە و خولی ئەمریکی .

هەندێک لە یانەکان ئارەزووی ئەوەیان هەیە ڕۆبێرتۆ بگوازنه‌وه‌، یەکەمیان جیرۆنایە، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەوانەی نزیکن لەو یاریزانە ئاستەنگی لەم له‌م گرێبه‌سته‌ ده‌بینن و پێیان وایه‌ سه‌رناگرێت .



PM:09:04:10/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌