پێشمهرگه سپۆرت -
AFP
بەڕازیل بۆ یادکردنەوەی ئەفسانەی خۆی "ڕۆژی پاشا پێلێ” بهڕێوهدهبات
ئێدسۆن ئارانتێس دۆ ناسمینتۆ کە بە بە پێلێ ناسراوە، سێ نازناوی مۆندیال لەگەڵ بەڕازیل بەدەستهێناوە و لە ماوەی ژیانی مێژووییدا زیاتر لە هەزار گۆڵی تۆمارکردووە.
"ڕۆژی شا پێلێ" لە 19ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، ئەو بەروارەی کە هێرشبەرەکە 1000هەمین گۆڵی خۆی تۆمارکرد لە یارییەکدا بۆ یانەی سانتۆس لە یاریگای بەناوبانگی ماراکانا لە ڕیۆ دی جانیرۆ لە ساڵی 1969.
گۆڵەکەی پێلێ بە لێدانی سزا بوو لە یارییەکەی بەرامبەر ڤاسکۆ داگاما بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات، یارییەکەش بۆ ساتێک وەستا کاتێک هاندەران به كۆمهڵ هاتنه یاریگا بۆ ئاهەنگگێڕان بۆ ئهو دهسكهوتهی پێلی تۆماری كرد
ساڵی دواتر بۆ سێیەم جار نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێنا وەک بەشێک لە تیپی ئەفسانەیی بەڕازیل لە ساڵی ١٩٧٠.
پێلێ لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. بەڕازیل ماتەمینی نیشتمانی ڕاگەیاند.