بەرشەلۆنە چۆتە ڕکابەری‌ ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی‌ ئەستێرەیەک



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی‌ بۆ گواستنەوەی‌ ئەلفۆنسۆ دەیڤز دەچێتە کبڕکێی یانەی‌ ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی مۆندۆی‌ نزیک لە بەرشەولۆنە لە بەرگی پێشەوەی ژمارەی ڕۆژنامە نوێیەکەدا کە بەیانی پێنجشەممە دەرچووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە خواستێک لە یانە کەتەلۆنییەکەدا هەیە بۆ ئەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریکاری کەنەدی بگوازێتەوە ئەمە لە کاتێکدایە کە یانەی ڕیال مەدرید چاوی لەسەر دەیڤیزە کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە خۆڕایی گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا چاودێری دۆخی ئەو یاریزانانە دەکات کە گرێبەستەکانیان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت

ئەرکی بەرشەلۆنە لە ڕازیکردنی دەیڤز بۆ پشتگوێخستنی ڕیاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک ئاسان نابێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مێرێنگێ ماوەیەکی‌ زۆرە هەوڵی‌ گواستنەوەی‌ دەدات .



PM:09:18:18/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌