پێشمهرگه سپۆرت -
هێرشی گەورە کراوەتە سەر کەناڵی بی بی سی بەڕیتانی بەهۆی سکایەتیکردن بە ڕۆناڵدۆ
بەهۆی گاڵتە کردن بە ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوای لەدەستدانی لێدانە سزاکەی لە بەرامبەر یان ئۆبلاک، هێرشێکی گەورە لە سۆشیال میدیا کرایە سەر کەناڵێکی جیهانی.
کەناڵی BBC لە ساتی لەدەستدانی لێدانە سزاکەدا گاڵتە بە ناوی کریستانۆ دەکات و لە جێی ئەو دەنووسێت misstano penlado ئەمەش هاندەرانی دۆنی توڕە کرد و هێرشیکی بەر فراوانیان کردوتە سەر کەناڵەکە.
ئەو دەستەواژەی کە کەناڵی BBC بەکاریهێناوە بە مانای لەدەستدان دێت، بە مەبەستی گاڵتەپێکردن بە دۆن بەکاریان هێناوە.