پێشمهرگه سپۆرت -
ڕیاڵ مەدرید لە نزکترین کاتدا نوێکردنەوەی گرێبەستی مۆدریج و ڤاسکێز ڕادەگەیەنێت
فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەی ڕیال مەدرید زۆر بە زوویی درێژکردنەوەی گرێبەستی لۆکا مۆدریچ و لۆکاس ڤاسکێز بۆ ماوەی وەرزێک تا هاوینی ٢٠٢٥ ڕادەگەیەنێت.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ دووپاتی کردەوە کە مۆدریچ و ڤازکێز لەگەڵ ڕیال مەدرید بەردەوام دەبن
ھەندێک ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ھەبوو کە باس لە ئەگەری ڕۆیشتنی لوکاس ڤازکوێز و گواستنەوەی بۆ یاریکردن لە خولی سعودیە دەکرا، بەڵام ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید بابەتەکەی یەکلایی کردووەتەوە، ھەروەھا لە ئایندەیەکی نزیکدا درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕادەگەیەنێت.