ڕیال مەدرید وادەیەکی دیاری کرد بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتووی ناچۆ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی ڕیال مەدرید دوا وادەی بۆ بڕیاردان لەسەر گرێبەستی کاپتنی تیپەکە ناچۆ فێرناندێز دیاریکرد.

یاریزانە دێرینەکەی ناوەڕاستی یانەکە پێدەچێت لەم هاوینەدا کۆتایی بە پەیوەندییە ٢٣ ساڵەی لەگەڵ یانەکەدا بهێنێت، دوای ئەوەی وتبووی‌ گرێبەستەکەی لە مەدرید نوێ نەکاتەوە.

یانەی ڕیال مەدرید چاوەڕێی بڕیاری ناچۆ دەکات سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی‌ پێش 30ی حوزەیران

بەگوێرەی دوایین هەواڵ کە مارکا بڵاویکردووەتەوە، ناچۆ و نوێنەرەکانی گفتوگۆیان لەگەڵ یانەکەدا کردووە و تا کۆتایی گرێبەستەکەی ئێستای لە 30ی حوزەیران مۆڵەتیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات.



PM:08:23:08/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌