فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی موای تای ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی پاڵەوانێتی جیهانی لە عێراق


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ ژێر ڕۆشناییه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق و به‌شداریكردنی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ستیفان فۆكس سكرتێری‌ گشتی‌ فیدراسیۆنی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ یاری‌ موایتایی‌ له‌ ولاَتی‌ یۆنان ڕه‌زامه‌ندی‌ وه‌رگیرا بۆ میوانداری‌ عێراق له‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ موایتای‌ جیهانی‌ .

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ له‌ په‌ڕاوێزی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ پاڵه‌وانێتی‌ جیهانی‌ میوایتای‌ له‌ شاری‌ ئه‌سینای‌ پایته‌ختی‌ یۆنان و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ختیار فه‌ریق ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ته‌نفیزی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوو د ، عه‌قیل مفتن ی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ داوای‌ له‌ سكرتێری‌ گشتی‌ فیدراسیۆنی‌ جیهانی‌ یاری‌ موایتای‌ كرد كه‌ وه‌ك فدراسیۆنه‌كه‌یان ڕه‌زامه‌ندبن به‌ میوانداریكردنی‌ عێراق بۆ پاڵه‌وانێتی‌ موایتای‌ جیهانی‌ .

ئه‌مه‌و ستیفان فۆكس ئاماده‌ی‌ فیدراسیۆنه‌كه‌یانی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ ئه‌نجام دانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ جیهانی‌ موایتای‌ له‌ ولاَتی‌ عێراق و ووتیشی‌ هه‌رچی‌ زووه‌ هه‌نگاوی‌ گرنگی‌ بۆ ده‌نێن تا له‌ مانگه‌كانی‌ ئاینده‌دا ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ به‌شداری‌ چه‌ندان یاریزانی‌ پاڵه‌وانی‌ یارییه‌كه‌ له‌ ولاَتی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت .

جێگه‌ی‌ باسه‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق له‌ ڕێگه‌ی‌ فیدراسیۆنی‌ موایتای‌ سه‌ر به‌ لیژنه‌كه‌یه‌وه‌ گرنگی‌ ته‌واوی‌ به‌ یاری‌ موایتای‌ داوه‌ و سالاَنه‌ چه‌ندین چالاكی‌ بۆ ئه‌و فیدراسیۆنه‌ ڕێك ده‌خرێت و پاڵه‌وانانی‌ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ جیهانی‌ و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن .



PM:11:20:06/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌