بۆ ئۆڵۆمپیادی‌ پاریس زه‌ینه‌ب له‌ ئاماده‌كاری‌ دایه‌ و كه‌مپه‌كه‌ی‌ ده‌باته‌ ولاَتی‌ ئیمارات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ ئۆڵۆمپیادی‌ پاریس كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ مانگی‌ ته‌مووزی‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، یه‌كێتی‌ نیشان شكانی‌ عێراق كه‌مپێكی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ زه‌ینه‌ب محه‌مه‌د ڕێك خستووه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ، سه‌بیح موراد سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشان شكانی‌ عێراق بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ووتی‌ ، ده‌مانه‌وێت ئاماده‌كاری‌ ته‌واو له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م كه‌مپه‌ مه‌شقییه‌وه‌ به‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان زه‌ینه‌ب محه‌مه‌د بكه‌ین كه‌ له‌م مانگه‌دا و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ له‌ ولاَتی‌ ئیمارات به‌شداری‌ له‌و كه‌مپه‌ ده‌كات ، هه‌روه‌ك ووتیشی‌ ، تا ده‌ست پێكی‌ یارییه‌كانی‌ ئۆڵۆمپیاد كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ پاریسی‌ فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌مپی‌ كیژه‌ یاریزانه‌كه‌مان درێژه‌ی‌ ده‌بێت .


سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشان شكان ووتیشی‌ ، كه‌مپی‌ مه‌شقییه‌كان له‌ ولاَتی‌ ئیمارات ده‌بێته‌ وێستگه‌یه‌كی‌ گرنگ بۆ یاریزانه‌كه‌مان له‌ ڕووی‌ ئاماده‌كاری‌ ته‌كنیكی‌ و جه‌سته‌ییه‌وه‌ .

لای خۆشیەوە یاریزانه‌ عێراقییه‌كه‌ ووتی‌ ، خۆشحاڵم بە بەشداریکردنم لە یارییەکانی کۆتایی ئۆڵۆمپیادی پاریس، بەو پێگه‌یەی ڕێگەم بۆ دەکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی زیاتر لە ڕێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ پاڵەوانانی یارییەکە لە جیهاندا .


PM:04:54:04/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 1312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌