موچەکەی‌ مباپێ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بەهای ئەو مووچەیەی ئاشکرا کرد کە کیلیان مباپێ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید وەریدەگرێت، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە کرد.

ئێوارەی دوێنێ یانەی ڕیال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا گرێبەستەکەی لەگەڵ کیلیان مباپێی ئەستێرەی تەمەن 24 ساڵ ڕاگەیاند.

پاڵەوانی ئەوروپا ڕوونیکردەوە کە مباپێ بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە لە یانەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری دەکات.

ڕیال مەدرید بەهای گرێبەستەکەی مباپێی ئاشکرا نەکرد، بەڵام تۆڕی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرچاوە نزیکەکان لە دانوستانەکان ڕوونیان کردەوە کە یاریزانە فەرەنسییەکە مووچەیەکی پاکی لە نێوان 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ژمارانە، مباپێ دەبێتە زۆرترین مووچەی ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید.

بەگوتەی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ، چاوەڕوان دەکرێت کیلیان مباپێ درێسی ژمارە ٩ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لەبەر بکات.


PM:04:37:04/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌