پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی باله‌ی لاوانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق متمانه‌ی به جەواد مێهركانی ئێرانی به‌خشی .
بڕیاره له به‌رواری 1 تا 13 ی ته‌مووزی مانگی داهاتوو له شاری عه‌مانی پایته‌ختی ئوردوون پاڵه‌وانێتی باله‌ی لاوانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی باله‌ی عێراق ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زموونی ده‌ست نیشان كرد بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تا له پاڵه‌وانێتی لاوانی ولاَتانی عه‌ره‌بی دا ئه‌نجامی به‌رچاو و كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د ، حه‌بیب عه‌لی لاوه‌ندی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ووتی ، ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕاهێنه‌ره نوێكه‌مان ده‌گاته عێراق و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریان بۆ پاڵه‌وانێتی ولاَتانی عه‌ره‌بی .
ناوبراو زیاتر ڕونكردنه‌وه‌ی دا‌و ووتی ، دوو كه‌مپی ناوخۆی و ده‌ره‌كی بۆ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه مه‌شقییه‌كان ده‌ست پیێده‌كات و ماوه‌ی دوو هه‌فته له شاری كوت به‌رده‌وامی ده‌بێت .
سه‌باره‌ت به كه‌مپه ده‌ره‌كییه‌كه‌یان لاوه‌ندی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عێراق ووتی ، دواتر و له ولاَتی ئێران كه‌مپی دووه‌م ڕێك ده‌خرێت و له به‌رواری 23 ی مانگی 6 تا به‌رواری 3 ی ته‌مووز ده‌خایه‌نێت .
دواجار د ، حه‌بیب عه‌لی ووتی ، ته‌واوی تواناكانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئاماده‌كاری پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی و ده‌مانه‌وێت به‌م تیمه‌وه كه له دایك بووی سالاَنی 2007 بۆ 2008 ن ئه‌نجامی كاریگه‌ر و به‌رچاو بۆ نیشتیمان به‌ده‌ست بهێنین .