پێشمهرگه سپۆرت -
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعودی دەیەوێت دوو هاوڕێی پێشووی لە ڕیاڵ مەدرید ڕازی بکات پەیوەندی بە نەسڕەوە بکەن.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانیی زانیاریی داوە کە ئەفسانە پورتوگالییەکە پەیوەندی بە هەردوو یاریزان کاسیمێرۆ و ناچۆ هێرناندێزەوە کردووە تا قاییلیان بکات رووبکەنە یانەکەی.
کریستیانۆ باش لە کاریگەریی ئەو دوو یاریزانەی ئێستای مانچێستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید دەزانێت لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونە زۆرە ساڵانێک لە مێرەنگی پێکەوە نازناو لەدوای نازناو دەیانچنیەوە.