ته‌ندروستی -
میوه و سه‌وزه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر، مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی دڵ ی ئه‌مه‌ریكی ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات ڕۆژانه میوه‌ی هه‌مه‌چه‌شن بخۆن چونكه سوودی خۆراكی و ته‌ندروستی هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دیباك ڤیڤیك پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ تایبه‌ت به گۆڤاری"باراد" وتویه‌تی" میوه سوودی بۆ سوڕی خوێن زۆره له‌وانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ڕه‌قبوونی خوێن به‌ره‌كان، سێ‌و باشترین میوه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته"
ئه‌م پزیشكه وتویه‌تی" سێ‌و باشترین سه‌رچاوه‌ی مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر و ڕیشاڵ و ڤیتامین سی و پۆتاسیۆمه، ئاستی شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه‌مده‌كاته‌وه، مۆز یه‌كێكی دیكه‌یه له میوه بهسوودهكات بۆ دڵ چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵ و ڤیتامین سی و بی 6 و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر"
ئه‌و میوانه‌ی ڕیشاڵ له پێكهاته‌یاندا هه‌یه، یارمه‌تی باشكردنی هه‌رسی گه‌ده ده‌ده‌ن، ڤیتامین سی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڤیتامین بی 6 زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌ی مێشك و ده‌مار، توو شاتوو یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی دژه ئۆكسێنه‌ری زۆری تیادایه "