لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان واده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ ئاشكرا كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق واده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ ئاشكرا كرد .

به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ لیژنه‌ی‌ ناوبراو بانگێشتی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ ( الكرمه‌ ، پێشمه‌رگه‌ ، ناصریه‌ ، ئیتیصالات ، دیاله‌ ، جۆلان ، مه‌صافی‌ و ڕومادی‌ ) ده‌كات كه‌ له‌ كاتژمێر 12:00 ی‌ نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ڕێكه‌وتی‌ 2 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2024 له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق ئاماده‌بن ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریان له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایاب و پالاَوتن و گه‌یشتنیان به‌ خولی‌ ئه‌ستێره‌كان بۆ وه‌رزی‌ 2024 - 2025 .



PM:03:59:27/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌