دەربەندیخان كۆتایی بەخولێكی میدیای وەرزشی رێكخروای میتان هێنا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

فۆتۆ : ئەحمەد و فەرهاد

لە شارۆچكەی دەربەندیخان كۆتایی بە خولێكی دوو رۆژەی رێكخروای میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی هات.

رۆژانی 23و24ی 5-2024 رێكخراوی میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی بەهاوكاری وپاڵپشتی ناوەندی وەرزش ولاوانی دەربەندیخان ویانەی دەربەندیخان وئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر،كۆتایی بە خولێكی دوو رۆژەی میدیای وەرزشی بەسەركەوتتی هێنا.

رۆژی یەكەمی خولەكە،وانەی مێژوو وزانست شرۆڤەكاری وەرزشی پێشكەش بەبەشداربووان كرا،دواتر مامۆستا فائیق حەمە ساڵح عەلی سێ وانەی تا كاتژمێر (4:30) ئێوارە پێشكەش كرد لەسەر هونەر ومێژوو و ئەكادیمیای فۆتۆگرافەر بەگشتی و فۆتۆگرافەری وەرزشی بەتایبەتی.

رۆژی هەینی دووەم رۆژی خولەكە هەردوو وانەی تایبەتمەندی میدیای وەرزشی و كۆمێنتاری وەرزشی دوو وانەی كۆتایی خولەكە  بوون،كە بەشداربووەكان بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی وخۆشەویستی بۆ هونەری میدیای وەرزشی ئامادەبوون و بەشدارییەكی كارایان كرد لە خولەكەدا.

دواتر هەریەك لەبەرێوەبەری وەرزش ولاوانی دەربەندیخان و سەرۆك وجێگر وئەندامانی یانەی دەربەندیخان و ئەندامانی تۆڕی هەواڵی خولە نێوخۆییەكان ورێكخروای میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی،بروانامەی بەشداربوون ورێزلێنانیان بەسەر بەشداربووەكانی خولەكەدابەشكرد.



PM:09:06:25/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌