‌چێڵسی گرنگی‌ بە ڕۆناڵد ئاراوخۆ دەدات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ چێڵسی لەندەنیش هاتە ڕیزی‌ ئەو یانانەی‌ گرنگی‌ بە گواستنەوەی‌ رۆناڵد ئاراوخۆ دەدەن .

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، یانەیەکی نوێ لەگەڵ بایرن میونشن و ئەستۆن ڤێلا کەوتۆتە کێبڕکێ بۆ گواستنەوەی ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە ئەویش یانەی‌ چێڵسییە 

مۆندۆ دەڵێت چێڵسی بەهەمان شێوە بڕیاریداوە بچێتە نێو گرێبەستەکەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەتایبەتی کە یانە ئینگلیزییەکە پاش ڕۆشتنی‌ تیاگۆ سێلڤا پێویستی‌ بە بەرگریکارێکە



PM:03:58:23/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌