گواردیۆلا بە باشترین ڕاهێنەری‌ پرێمەرلیگ دیاری‌ کرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری خولی ئینگلیزی بۆ وەرزی 2023/24 بەدەستهێنا.

پێگەی‌ پرێمەرلیگ ئاماژەی بەوەشکردووە، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی کێبڕکێکەی لە هەریەکە لە میکێل ئارتێتای راهێنەری چێڵسی و یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا و ئۆنای ئیمری راهێنەری ئەستۆن ڤێلا و ئیراولای راهێنەری بۆرنمۆس بردەوە و توانی‌ خەڵاتی‌ باشترین راهێنەری‌ ساڵ بەدەستبهێنێت

راهێنەرەکەی سیتیزن بۆ پێنجەم جارە لە مێژوویدا ئەو خەڵاتە بەدەستدەهێنێت و لەم وەرزەدا لەگەڵ سیتیزن سەرپەرشتی 38 یاری کرد لە پریمەر لیگ و توانیان 28 بردنەوەی سێ شکست و حەوت یەکسانبوون تۆمار بکەن.

گواردیۆلا دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر وتی: دەمەوێت ئەوە لەگەڵ پاڵێوراوانی تردا بەشی بکەم، بەڵێ، بەتایبەتی لەگەڵ ئارتێتا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کارە نایابانەی کە تا دوا یاری کردوویەتی.

شایەنی باسە سێر ئەلێکس فێرگسۆن ئەو کەسەیە کە زۆرترین ئەم خەڵاتەی بەدەستهێناوە، بە ١١ جار.



PM:04:36:22/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌