دوو ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی‌ پۆچیتینۆ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

دوو ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ ئەوەی‌ شوێنی‌ پۆچیتینۆ لە راهێنەرایەتی‌ چێڵسی بگرنەوە


رۆژنامەی ستاندارد بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دوو ناوی بۆ شوێنگرتنەوەی پۆچێتینۆ ئامادەکردووە، ئەمەش لە ئەگەری دوورخستنەوەی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، هەریەکە لە روبن ئامۆریم، راهێنەری سپۆڕتینگ لیشبۆن و کیران مەککێنا، راهێنەری ئیپسویچ تاونی‌ ئینگلیزی‌  کە ئەمە وەرزە یانەکەی‌ گەیاندە پرێمەرلیگ، بەهێزترین دوو بەربژێرن بۆ شوێنگرتنەوەی پۆچێتینۆ لە ستامفۆرد بریج.

لە سەرەتای وەرز، چێڵسی ئاماری خراپی تۆمارکردبوو، بەڵام لەدوای یارییەکانی بۆکسینگ دەی، چێڵسی 41 خاڵی کۆکردەوە و لە کۆتاییدا پلەی شەشەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.



PM:04:17:21/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌