پێشمهرگه سپۆرت -
ئارن سلۆتی ڕاهێنەری یانەی فاینۆرد ڕایگەیاند، وەرزی داهاتوو پۆستی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ وەردەگرێت و شوێنی یۆرگن کلۆپ دەگرێتەوە.
کلۆپ لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە لە کاتی کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستادا لیڤەرپوول جێدەهێڵێت.
سلۆت ئەمڕۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا وتی: دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە ساڵی داهاتوو دەبمە ڕاهێنەری لیڤەرپوول.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لیڤەرپوول قەرەبووی دارایی دەداتەوە بە فاینۆرد کە دەکاتە نزیکەی ٩ ملیۆن یۆرۆ، لە بەرامبەر بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی سلۆت بۆ ئەوەی شوێنی کلۆپ بگرێتەوە.