‌بەرشەلۆنە نرخی‌ ئاراوخۆ بۆ بایرن میونخ دیاری‌ دەکات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ بەرشەلۆنە بە دانانی‌ نرخی‌ ئاراوخۆ یانەی‌ بایرن میونخ شۆک دەکات 

ئاراوخۆ بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی‌ بەرشەلۆنە دادەنرێت لەم ماوەیەی دواییدا، هەروەها سەرنجی گەورەترین یانە ئەوروپییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە بە تایبەت کە یانەی‌ بایرن میونخ ئارەزووی‌ گواستنەوەی‌ دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی  بەرشەلۆنە دەیەوێت ڕەچاوی دارایی بکات کە لە 100 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نەبێت بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە فرۆشتنی ئاراوخۆ.

ئیدارەی بارسێلۆنا پێیان وایە ڕۆیشتنی ئاراوخۆ نەختینەیی دارایی دەڕەخسێنێت کە بتوانێت یاریزانێک لە هێڵی ناوەڕاست یان پێگەی هێرشبەردا بگوازێتەوە

ئاراوخۆ لە مانگی ئابی ٢٠١٨ لە یانەی بۆستن ڕیڤەری ئۆرۆگوایەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد و لەو کاتەوە لە ١٤٩ یاریدا لەگەڵ تیپی یەکەم یاری کردووە و ٨ گۆڵی تۆمارکردووە.


PM:04:15:13/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌