‌داهاتووی‌ لیڤاندۆڤسکلی‌ لە نێوان مانەوە و ڕۆشتن لە بەرشەلۆنە یەکلایی دەبێتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی هەڵوێستی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری تیپی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەی لە نێوان مانەوە و ڕۆیشتنی لە هاوینی داهاتوو ڕوونکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لیڤاندۆڤسکی دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ بکاتەوە ، بەڵام مووچەی وەرزی داهاتوو زۆرە و دەگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ، چاڤی ڕاهێنەر پێویستی بە هەندێک گۆڕانکاری هەیە لە هێڵی هێرشبردن.


گفتوگۆیەک لەسەر داهاتووی لیڤاندۆڤسکی لە ئێستادا لە ئیدارەی وەرزشی بەرشەلۆنە هەیە و سەرەڕای ئەمەش یاریزانەکە هەست بە ئاسوودەیییەکی زۆر دەکات و گرێبەستەکەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێ دەبێتەوە 

لیڤاندۆڤسکی باش دەزانێت کە لە هەمان ئاستی وەرزی یەکەمی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاستێکی بەرزی پێشکەش نەکرد، هەروەها گۆڵی زۆریشی نەکرد، بەڵام یاریزانە پۆڵەندییەکە هەروەها درک بەوە دەکات کە بارودۆخی تیپەکە وەک وەرزی پێشووی باش نەبووە.

لیڤاندۆڤسکی دەیەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ بەرشەلۆنە بێت بۆ ئەوەی هەوڵبدات جارێکی تر شەڕ بۆ نازناوەکان بکاتەوە .



PM:02:57:12/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌