‌مۆلەر بە توندی‌ هاتە دەنگ پاش یارییەکە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

تۆماس مۆلەر هێرشبەری بایرن میونخ ناوبژیوان بە هۆکاری‌ شکستەکەیان دەزانێت بەرانبەر ریاڵ مەدرید .

مۆلەر لەڕێگەی ئەو لێدوانانەوە قسەی کرد کە ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە و وتی: بەداخەوە ئەمە لە مەدرید زۆر ڕوودەدات، لەڕاستیدا لە ساڵی ٢٠١٧دا بە دوو گۆڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەسەرمدا هات، بەڵام ئەوە پێش تەکنەلۆژیای ڤار بوو.

بایرن میونشن ٧ ساڵ پێش ئێستا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە دوو گۆڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەهۆی ئۆفسایدبوونی هێرشبەری پێشووی پورتوگالی، بەڵام بەهۆی نەبوونی تەکنەلۆجیای ڤیدیۆوە هیچ پێداچوونەوەیەک بۆ گۆڵەکان نەکرا.



PM:08:28:09/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌