سێلڤا قوربانی‌ دەدات لە پێناو چوونی‌ بۆ بەرشەلۆنە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بێرناردۆ سێلڤا ئامادەیە قوربانی‌ بدات لە پێناو پەیوەندیکردن بە یانەی‌ بەرشەلۆنەوە. 

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە ئامادەیە قوربانی بدات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، بە کەمکردنەوەی مووچەی ساڵانەی، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ پرۆسەی گرێبەستکردن لەگەڵیدا.

لای خۆیەوە بارسێلۆنا پێشوازی لە بیرۆکەی ڕاسپاردنی بێرناردۆ دەکات کە پێشتر هەوڵی گواستنەوەی داوە و سەرکەوتوو نەبووە، هەروەها بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بە پێدانی مەرجی ئازادکردن کە بەهاکەی 58 ملیۆن یۆرۆیە بیگوازێتەوە

ڕۆژنامەکەی‌ نزیک لە بارسا ڕوونی کردەوە کە یانە کەتەلۆنییەکە گرێبەستکردن لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا بە گرێبەستێکی  گەورە بۆ ماوەی داهاتوو دەزانێت.



PM:04:17:24/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌