پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ئاسیا به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا له شاری به‌صره و له به‌رواری 25 ی ئایاری 2024 ئه‌نجام ده‌دات .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌ونێتیه و به‌شداری كیژه پێشمه‌رگه‌كان ، نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری گشتی تیمه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی پڕۆگرامی تاقیكردنه‌وه‌كانمان پێگه‌یشت له ئێستادا له شاری به‌غدادین بۆ به‌شداری له پالاَوتنی یاریزانان كه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه و له‌سه‌ر ئاستی كچان چه‌ندین كیژه پاڵه‌وانمان به‌شداری ده‌كات .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه به دوو شێوه پالاَوتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه بڕیاری یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ه ، له‌سه‌ر یاریگه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق له شاری به‌غداد وه له پاڵه‌وانێتی زانكۆكانی عێراق كه بڕیاره له به‌رواری 21 ی نیسانی 2024 له شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت .
نزار ووتیشی ئه‌م پالاَوتنه ده‌بێته بنه‌مای دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان و لاوان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان كه بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان به‌شداریان ده‌بێت له پاڵه‌وانێتی ڕۆژ ئاوای ئاسیا له شاری به‌صره‌ی فه‌یحا و هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی لاوان به‌شداری ده‌كه‌ن له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب كه یارییه‌كانی له ولاَتی میصری عه‌ره‌بی به‌ڕێوه ده‌چێت .