داهاتووی‌ ڤینسیۆس پاش هاتنی‌ مباپێ ئاشكرا ده‌بێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بڕیاری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ئەو یانەیە روون ده‌بێته‌وه‌ سەبارەت بە بەردەوامبوونی ڤینیسیۆس جونیۆر لە تیپەکەدا، لەگەڵ هاتنی چاوەڕوانکراوی کیلیان مباپێی فەرەنسی.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی "مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس هیچ زیانێکی پێناگات، چونکە یاریزانە بەڕازیلییەکە بە بەشێکی سەرەکی داهاتووی تیپی ڕیال مەدرید دادەنرێت، بەبێ گوێدانە هاتنی مباپێ.

لەم دواییانەدا هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە پاریس سانجێرمان ئۆفەرێک ئامادە دەکات بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس.

ڕۆژنامەی مارکا ڕوونیدەکاتەوە، ڤینیسیۆس پلانی نییە گوێ لە هیچ ئۆفەرێکی داهاتوو بگرێت، ڕیال مەدریدیش دەرگای دانوستان ناکاتەوە.

ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە هەمان شت بۆ ڕۆدریگۆی هاونیشتیمانیشی دەگونجێت، کە ڕیال مەدرید دەیەوێت بەردەوامی پێبدات، هاوشێوەی ڤینیسیۆس.



PM:03:35:08/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌