رێكخراوی میتان سێ ژەمی هاریكاری 83 وەرزشوانی دێرینی گرتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

ماوەی كەمتر لەهەفتەیەك رێكخروای میتان بۆپەرەپێدانی میدیای وەرزشی،توانی لە سێ ژەمی جیاوازدا (83) وەرزشوانی دێرینی سنووری هەولێر هاوكاری بكات و بڕە پارەیەكی باش وئازووقەیەكی شایستە پێشكەشیان بكات.

رێكەوتی 31-3-2024 ژەمی یەكەمی بەهاوكاری دەزگای حاجی یەحیای خێرخوازی (32) وەرزشوانی دێرینیان بەسەركردەوە،ژەمی دووەمیش رۆژی سێ شەممەی رابردوو رێكەوتی 2-4-2024 هەمان دەزگا هاوكارییەكانی (25) وەرزشوانی دێرینی گرتەوە،رۆژی هەینی رێكەوتی 5-4-2024 رێكخروای میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی بەهاوكاری پارێزگای هەولێر،(26) وەرزشوانی دێرینی هاوكاریكرد.

هاوكارییەكان لە سێ ژەمەكە (83) وەرزشوانی دێرین پێشكەشیانكرا،رێكخراوی میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی هاوكارییەكانی جگە لە وەرزشوانە دێرینەكان،رۆژنامەنووسانی وەرزشی وهاندەرانی وەرزشیشی بەسەركردەوە، دووپاتیشی دەكەینەوە،هیچ وێنەیەكی ڤیدیۆی وفۆتۆی لە دەزگاكانی راگەیاندن وسۆشیال میدیای بڵاوناكرێتەوەە لەبەر شكۆی ورێزی ئەم وەرزشوانە دێرینانە كەساڵانێك خزمەتی وەرزش و وڵاتیان كردیە.



PM:06:18:05/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌