كاردانه‌وه‌ی‌ چاڤی‌ پاش بردنه‌وه‌كه‌یان له‌ لاس پالماس



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

چاڤی جەختی کردەوە یارییەکەی نایابیان بەرامبەر لاس پاڵماس ئەنجامداوە و رکابەری ریاڵ مەدریدیش دەکەن بۆ بەدەستهێنانی لا لیگا.

چاڤی وتیشی: ئێمە دەمانزانی کە لاس پاڵماس بە بەرگرییەکی زۆر پێشکەوتووەوە یاری دەکات، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پشتم بە ڕافینها و لامین یامال بەست، یارییەکەش پێویستی بە هاتنە ناوەوەی جواو فیلێکس هەبوو، ئەویش ئەو گۆڵە نایابەی دروستکرد کە رافینها تۆماری کرد .

سەبارەت بە یارییەکانی داهاتوو دەڵێت: سەرەتا دەبێت بەرامبەر قادش بردنەوە بەدەستبهێنین، دواتر بیر لە ئیل کلاسیکۆ بکەینەوە، بێگومان دەمانەوێت ڕکابەری ڕیال مەدرید بکەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لا لیگا، بەڵام ئەوە پەیوەست نییە بە ئێمەوە.



PM:03:13:31/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌