پێشمه‌رگه سپۆرت -
موچه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه پێشكه‌شی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كراوه.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی یه‌كێك له یانه‌كانی خولی سعودی.
ڕوونیشیکردەوە، یەکێک لە یانەکانی خولی سعودیە ئۆفەرێکی پێشکەش کرد کە بەپێی ئەو ئۆفەرە لیڤاندۆڤسکی بۆ هەر وەرزێک زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بێ ئه‌وه‌ی ناوی یانه‌كه ئاشكرا بكات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەمەش مەبەستی لیڤاندۆڤسکی ڕوونە چونکە دەیەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.