دوو یانەی ئینگلیزی بەهێز هەوڵی ڕافینیا دەدەن



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕافینهای بەڕازیلی، یاریزانی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە، چەند ئۆفەرێکی بۆ جێهێشتنی یانەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا هەیە.

ڕافینها هاوینی ڕابردوو لە یانەی لیدز یونایتدەوە بە بڕی نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد.

ئارسناڵ ئارەزووی خۆی بۆ ڕافینها نوێکردەوە و هەوڵدەدات بیگوازێتەوە  ڕکابەریی لەگەڵ تۆتنهام لە ئینگلتەرا دەکات، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بە پشتبەستن بە "دەیلی مەیلی” بەریتانی.

جگە لەوەش یانەكانی سعودیەش گرنگی بە گواستنەوەی ڕافینیا دەدەن 

لەم وەرزەدا ڕافینیا لە 28 یاریدا لەگەڵ بەرشەلۆنە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری کردووە و 5 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئەسیستیشی کردووە.



PM:09:02:23/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌