‌ماوەی‌ دوورکەوتنەوەی‌ دی یۆنگ ئاشکرا بوو



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ماوەی چاوەڕوانکراوی ئامادەنەبوونی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، فرێنکی دی یۆنگیان ئاشکرا کردووە، بەهۆی ئەو پێکانەی کە لە یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تووشی بووە.

دی یۆنگ نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، دوای ئەوەی لە تایمی‌ یەکەمدا تووشی پێکان بوو.

بە گوتەی ڕۆژنامەنووس تۆنی خوان مارتی، بەیانی ئەمڕۆ فرێنکی دی یۆنگ پشکنینی MRI بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی ڕادەی پێکانەکەی بزانرێت.

ڕوونیشیکردەوە، هەستێک هەیە دی یۆنگ بۆ ماوەی 4-5 هەفتە کەمتر لە یاریگاکان دوورنابێتەوە، هەربۆیە لەم وەرزەدا دووبارە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە قورس دەبێت.

دی یۆنگ لەم وەرزەدا تووشی پێکانێکی زۆر بوو، بەو پێیەی لە 15 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەشداری نەکردووە.



PM:03:04:22/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌