ئه‌نجامی‌ یارییه‌كان - ڕیزبه‌ندی‌ و خشته‌ی‌ جه‌وله‌ی‌ داهاتوو له‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ه‌وه‌ بزانه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 22 ی‌ ئازاری‌ 2023 جه‌وله‌ی‌ دووه‌م له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كان به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ تێیداو پێشمه‌رگه‌ دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز توانی‌ له‌ شه‌رگات بباته‌وه‌ و هه‌روه‌ك فه‌هد یش له‌ نێو یاریگه‌كه‌ی‌ توشی‌ شكست هات ، ئه‌مه‌و ئیتیصالات و مه‌صافی‌ جنوب یه‌كسان بوون و هه‌رچی‌ سامه‌را و عفك -یش بوو له‌ نێو هانده‌رانیان یه‌كسان بوون .

به‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ دووه‌م له‌و قۆناغه‌دا ناصریه‌ له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوان بوونی‌ به‌ 24 خاڵ له‌ پێشه‌نگ مایه‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌ به‌ 22 خاڵ له‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ دێت و الكرمه‌ به‌ 21 خاڵ سێهه‌مه‌ و مه‌صافی‌ جنوب -یش له‌ دوایه‌تی‌ به‌ 18 خاڵ .

له‌م گرافیكه‌دا ته‌واوی‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ دووه‌می‌ قۆناغی‌ دووه‌م و ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان و خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌م ببینن .


PM:09:14:22/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌