خولی‌ لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق دواخرا - هۆكاره‌كه‌ی‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ه‌وه‌ بزانه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق یارییه‌كانی‌ خولی‌ لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كۆمه‌ڵه‌ی‌ باكور و كوردستان ی‌ دواخست .

لیژنه‌ی‌ ناوبراو له‌ ئاگاداریه‌كدا و له‌ په‌ڕه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبوك بلاَوی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ناجێگری‌ كه‌ش و هه‌واوه‌ یارییه‌كانی‌ هه‌ردوو خولی‌ لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ ناوچه‌ی‌ باكور و كوردستان دواده‌خرێت .

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌می‌ خولی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان و جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌می‌ خولی‌ لاوان له‌ واده‌یه‌كی‌ دیكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن .

جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌می‌ خولی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق دا ، پێشمه‌رگه‌كان میوانداریان له‌ یانه‌ی‌ دهۆك ده‌كردوو هه‌روه‌ك له‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌می‌ خولی‌ لاواندا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ ڕوبه‌ڕوی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌بونه‌وه‌ .


PM:11:43:20/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 1480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌