خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ دووه‌م له‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

شاری‌ هه‌ولێر و هۆڵی‌ یانه‌ی‌ ئه‌كاد له‌ عه‌نكاوه‌ ده‌بێته‌ میوانداری‌ یارییه‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ دووه‌م له‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق .

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق واده‌ی‌ ده‌ستپێك و خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ ئاشكرا كرد كه‌ یارییه‌كانی‌ ماوه‌ی‌ پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .

بڕیاره‌ یارییه‌كان له‌ به‌رواری‌ 24 ی‌ ئازار ده‌ست پێبكات و له‌ به‌رواری‌ 28 ی‌ ئازار كۆتایی‌ بێت ئه‌مه‌و تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ست پێكی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌كه‌م ڕۆژا پشوی‌ ده‌بێت و هه‌رچی‌ خشته‌ی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌ .


PM:09:28:15/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌