واده‌ی‌ ده‌ستپێكی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ عێراق ئاشكرا كرا و شاری‌ هه‌ولێر میوانداره‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ ئازار كۆبونه‌وه‌ی‌ دووه‌می‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات .

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق واده‌ی‌ ده‌ستپێكی‌ یارییه‌كانی‌ دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ ئاشكرا كردوو بڕیاری‌ داوه‌ له‌ به‌رواری‌ 24 تا 28 ی‌ ئازاری‌ 2024 یارییه‌كانی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ به‌رێت .

هه‌روه‌ك ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كانی‌ به‌ 9 خاڵ یه‌كه‌م و پله‌ی‌ دووه‌م بۆ یانه‌ی‌ هه‌ولێره‌ به‌ 7 خاڵ ، غازی‌ به‌صره‌ش به‌ 7 خاڵی‌ پله‌ی‌ سێهه‌می‌ ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی‌ گرتووه‌ و مه‌صافی‌ شیمال 5 خاڵی‌ هه‌یه‌ و چواره‌مه‌ و پله‌ی‌ پێنجه‌م و كۆتایش بۆ یانه‌ی‌ به‌حری‌ يه‌ و يه‌ك خاڵی‌ كۆكردۆته‌وه‌  .



PM:04:12:12/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌