ڕكابه‌رییه‌كان به‌هێزن ، پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ كوڕان و كچانی‌ عێراق له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق به‌ هاوكاری‌ لقی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌ر یاریگه‌ی‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ بۆ هه‌ر سێ‌ ئاسته‌كانی‌ ، پێشكه‌وتوان ، لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ كوڕان و كچان ده‌ستپێكرد .

له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ئاستی‌ پێشكه‌وتوان به‌شدارن و هه‌رچی‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ یارییه‌كانی‌ بوو توانیان چه‌ندین ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت به‌ده‌ست بهێنن .

جێگه‌ی‌ باسه‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی‌ 9 ی‌ ئازاری‌ 2024 كۆتایی‌ دێت و پاڵه‌وانانی‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كانی‌ كوڕان و كچان جامه‌كان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ .


PM:10:34:07/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌