پێشمهرگه سپۆرت -
بهشێك له هاندهرانی یانهی پاریس سانجێرمان پهیامێك بۆ مباپێ دهنێرن و هیوادارن زو یانهكه جێیهێڵێت
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، کۆمەڵێک هاندەری پاریس لەبەردەم بارەگای مەشقەکانی تیپەکە کۆبوونەوە، ناڕەزایی خۆیان لەبارەی مانەوەی کیلیان ئێمباپێ لە یانەکە دەربڕیووە.
هاندەرەکانی سانجێرمان درووشمێکیان بە گەورەیی لە بەردەم بارەگای مەشقەکان داناوە، لەسەری نووسراوە "بە پەرۆشین بۆ هاتنی 30/6”
30/6 ئەو بەروارەیە کە گرێبەستەکەی یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە فەڕینسییەکە بەسەردەچێت، یاریزانەکە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، هاندەرانیش ئاواتەخوازن زووتر ئەو بەروارە بێت، تا کیلیان لە یانەکەیان بڕوات.
تووڕەیی هاندەرانی سانجێرمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، بەپێی رۆژنامەکانی ئیسپانیا و فەڕەنسا، ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید گرێبەستی واژۆ کردووە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.