‌وادەی پەیوەندیكردنی مباپێ بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشكرا دەبێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

كیلیان مباپێ وادەی بە جێهێشتنی پاریس سانجێرمان وپەیوەندیكردنی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشكرا دەكات . 

ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی لە نوێترین هەواڵیدا ئاشكرای كردووە كە  پێشبینی دەكرێت مباپێ سوود لە پشووە نێودەوڵەتییەكانی مانگی ئازاری ئەمساڵ وەربگرێت و بە فەرمی بڕیاری كۆتایی خۆی ڕابگەیەنێت بە جێهێشتنی پاریس سانجێرمان 

 لیكیپ باسی لەوەشكردووە كە بوونی كیلیان لە ڕیزەكانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ساتێكی گونجاو دەبێت بۆ ڕاگەیاندنی بڕیارەكە بۆ میدیاكان.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕیال مەدرید چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ئەو قسەیەی ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكرا مباپێ لە پەراوێزی یارییەكەی پاریس و ڕیال سۆسیداد لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگدا پشكنینی پزیشكی بۆ كراوە.



PM:06:07:02/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌