به‌ به‌شداری‌ 300 یاریزان سێهه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ده‌ستیپێكرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ به‌ هاوكاری‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ سلێمانی‌ و به‌ سپۆنسه‌ری‌ فاملی‌ مۆڵ سێهه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ده‌ستپێكرد .

سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ به‌شی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ دا و ووتی‌ ، له‌ ماوه‌ی‌ 2 ڕۆژدا 300 یاریزان له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی‌ نێر و مێ‌ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا باشترینه‌كانی‌ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی‌ دووه‌م كه‌ له‌ به‌رواری‌ 3 و 4 ی‌ ئازاری‌ 2024 ئه‌و قۆناغه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

ناوبراو ووتیشی‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ به‌ هاوكاری‌ فاملی‌ مۆڵ گرنگی‌ به‌ یاری‌ شه‌تڕه‌نج ده‌ده‌ن و هیواخوازیشین ئه‌مه‌ ببێته‌ نه‌ریت و به‌رده‌وامی‌ پێبدرێت چونكه‌ یاری‌ شه‌تڕه‌نج یه‌كێكه‌ له‌ یارییه‌ گرنگه‌كان كه‌ له‌ جیهاندا بره‌وی‌ پێده‌درێت و زۆرترین هه‌واداری‌ هه‌یه‌ .



PM:03:34:29/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌