‌بەرشەلۆنە بیر لە گرێبەستێكی سەیر دەكاتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی بارسێلۆنا بیر لە گواستنەوەی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد دەکاتەوە، دەیڤد دی خیا، لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەدا.

دی خیا لە هاوینی ڕابردووەوە لە مانچستەر یونایتد ڕۆیشتووە، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ زۆرێک لە یانەکان پەیوەندی هەبووە و ئۆفەری زۆری پێدەگات.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، داڤید دی خیا لە ئێستادا لەسەر مێزی یانەی بەرشەلۆنەیە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەیلێک لەنێو ئیدارەی بەرشەلۆنەدا هەیە بۆ ڕزگاربوون لە گۆڵپارێزی دووەمی تیپەکە، ئیناکی پێنا، کە گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٦ هەیە.

پێنا لە سەرەتادا توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، لە کاتی ئامادەنەبوونی مارک ئەندرێ تێر ستیگن گۆڵپارێزی  یەکەم لە ئەنجامی پێکانەوە، بەڵام دواتر هەڵەی زۆری ئەنجامدا و چەندین گۆڵی لێکرا.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەرشەلۆنە بیر لە گەڕاندنەوەی گۆڵپارێزێکی خاوەن ئەزموونی زیاتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتیی تێر ستیگن لە یانەکەدا، هەروەها ئەگەری ڕۆیشتنی پێنا هەیە بۆ گەڕان بەدوای هەلی یاریکردنی زیاتردا.



PM:07:54:28/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌